دەستی وا لە کیسەی خەلیفەدا.
خەلیفە: جێنشیین. لە کۆمەڵگەدا هەندێک کەس هەیە کاری گەورەپیاوان و ساماندارەکان ڕادەپەڕێنن، بەهۆیەوە داهات و سامانێکی زۆریان لەبەردەستایە، هەرچەندە جێگەی باوەڕن بەڵام بە ئارەزووی خۆیان بەکاری دێنن. پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێ کە لەسەر باخەڵی کەسێکی تر، دەست بە خەرجی زۆر بکا.[1]