دەستمان ناگاتە چمکی کەواکەی.
چەمکی کەوا: بەشی خوراوەی کەوا دەوترێت، لە کوردەواردا جلوبەرگی پیاوان لە کۆندا کەوا و سەڵتە بووە، کەوا سەرتادامان درێژبووە، ئێستا ئەم جۆرە بەرگە تەنیا لە ناوچەی گەرمیاندا ماوە. پەندەکە لە ڕووی گلەییەوە بەکاردێت، واتە: خۆت بەگەورە دەزانی کە سەرمان لێنادەی و هەواڵێکمان ناپەسی.[1]