دەڵێی گای نێو گوێلکانە.
گوێلک: گۆلک یان گوێرەکە. لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن کە جەستەیان گەورە دەبێت بەڵام هۆش و گۆشیان گەشەناکات، لە قۆنای منداڵیدا دەوەستێت، واتە: بە جەستە گەورەیە و بە هۆش منداڵە، پەندەکە بە کەسێکی گەورە و تەواو دەوترێ لەناو منداڵ و پاڵدا یاریی و هەڵسوکەوت بکات. [1]