=KTML_Bold=ئاااای هەموو کەسم!
بریا ژیان لەجیاتی هەزار، تەنیا دوو ڕووی هەبوایە=KTML_End=
ئەبینی چۆن لە بری تۆ، چل و چەند مۆمی تری ڕیز کرد؟
ناچاری کردی لەگەڵی بژیت، ئەو لەگەڵت نەهات.
جێگای بۆ کردی، بەڵام نەهاتە جێگات.
بە هەردوو پێی ئەو ڕێ ئەکەی، کەچی ئەو نەیگرت ڕێگات.
ژیان خۆتی پێناساندنی و خۆی پێ نەناساندی.
ژیان بێکەسی بەزاندی، کەچی تەنیایی نەساندی.
ژیان خۆشیویستی؟ تا تۆ بزانی مانای خۆشەویستی!
بە فێڵی خۆی، تۆی بردەوە، ئەی تۆ کێت دۆڕان؟
ژیان زۆر بە هێمنی فێری کردیت فرمێسکت بسڕی و بڵێی خۆ نەمردووم.
فێری کردی خەمی خۆت بەکەم بزانی و بڵێی خۆ باری من لە باری ئەو قوورستر نییە.
فێری کردی بە کەم ڕازی بیت و لەکەم زۆر درووست بکەیت.
فێری کردیت لەدووری خۆشەویستانت گوزەر کەیت.. نە لە خۆشیا دەستت بگرن و نە لە ناخۆشیدا بەریدەن.
ژیان کردیتی بە منداڵێکی مت، گەنجێکی توڕە، ژنێک، دایکێکی نەزان، هاوڕێیەکی دڵسۆز، مامۆستا، تیمارکەرێکی کوێر، خزمەت کار، …کردیتی بە هەموو جوانییەک، تەنیا خۆت نەبێ هەموو کەسم. [1]
ھیبە فەیسەڵ