دەمی خەڵکی مشتی خۆم نییە، بینوقێنم.
مشت: مەبەسی لە نووقاندنی بەری دەستی مرۆڤە، واتە: دەمی خەڵکی بە من ناگیرێ. لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا کاتێک کەسێک ڕەفتارێکی نەشیاو و دوور لە نەریت و یاسای کۆمەڵایەتی ئەنجامدەدات، دەبێتە جێگەی قسەوباسی خەڵکی، بۆیە نابێت کەس هەڵەبکات، بۆ ئەوەی باس نەکرێت چونکە دەمی خەڵکی بە کەس ناگیرێت.[1]