ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی #22-05-2023# #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی شاری #ئاکرێ#ی کرد و بە ئامادەبوونی پارێزگاری #دهۆک#، لەگەڵ قایمقام و بەڕێوەبەری شارەدێکانی هەردوو شارۆچکەی ئاکرێ و #بەردەڕەش# کۆبووەوە.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی و دەوڵەمەندی دەڤەرەکە لە ڕووی کشتوکاڵیی و گەشتوزارییەوە کرد کە دەڤەرێکی ستراتیژیە و هەر سێ پارێزگای دهۆک و #هەولێر# و #موسڵ# بە یەکەوە دەبەستێتەوە.
سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بڕی زیاتر لە 257 ملیار دینار، چەندین پڕۆژەی گرنگ لەم ناوچەیەدا ئەنجامدراون و لە بەرنامەشدایە پڕۆژەی دیکە جێبەجێ بکرێن.
سەرۆکی حکومەت بەرپرسانی ناوچەکەی ڕاسپارد هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە، خزمەتی دانیشتوانی سنوورەکە بکەن. [1]