=KTML_Bold=نوورى مالیکى ڕازى نەبووە پشکى سلێمانى لە هەولێر و دهۆک جیابکرێتەوە
نوورى مالیکى: یەکێتیى، جیاکردنەوەى پشکى سلێمانى وەک کارتى فشار بەکاردەهێنت=KTML_End=
نوورى مالیکى، سەرۆکى دەوڵەتى یاسا سەرەڕاى فشارەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران، بەڵام ئامادە نەبوو بچێتە ژێر بارى داواکارییەکى یەکێتیى لە بارەى جیاکردنەوەى پشکى #سلێمانى# لە #هەولێر# و #دهۆک# لە بودجەى 2023ى ئێراق.
دواى ناکۆکییەکانى یەکێتیى و #قوباد تاڵەبانى# لەگەڵ #مەسرور بارزانى# و #پارتى دیموکراتى کوردستان# لە ماوەى چەند مانگى ڕابردوودا، #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# هەوڵێکى زۆریدا کە پشکى پارێزگاى سلێمانى و #هەڵەبجە# لە ڕێگەى #بەغدا#وە لە ڕێگەى چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان لە هەولێر و دهۆک جیابکاتەوە، بەڵام بەشێک لە سەرکردە شیعەکان لەنێوشیان نوورى مالیکى، سەرۆکى دەوڵەتى یاسا ئەو داوایەى ڕەتکردەوە.
هەرچەندە کۆمارى ئیسلامى ئێران لەسەر داواى یەکێتیى فشارى لە لایەنە شیعەکان کرد بۆ جێبەجێکردنى ئەو داوایه، بەڵام نوورى مالیکى، سوور بووە لەسەر ڕەتکردنەوەى و پێیوابووە یەکێتیى دەیەوێ ئەو داوایە وەک کارتى فشار بەکاربهێنێت و دواجار یەکێتیى و پارتى ڕێکدەکەون و قوباد تاڵەبانیش دەگەڕێتەوە نێو حکومەت.
نوورى مالیکى لەماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا بە بەرپرسێکى سیاسى هەرێمى کوردستانى وتووە، کە ئەو خۆشى بە بارزانى نایەت، بەڵام لەخۆرا ناوبراو ناکەینە دوژمنى خۆمان و ڕەتکردنەوەى ئەو داوایەى یەکێتیشم لە خۆشویستنى بارزانى نەبوو، بەڵکوو دەمزانى کە پارتى و #مەسعود بارزانى# مەرحەبایەکیان بکەن دەگەڕێنەوە، بۆیە ئێمە بۆچى لە خۆڕا ئەو شەڕە بۆ خۆمان درووست بکەین. [1]