گەڵای غار لەناو خواردندا بەکاردێت و پێداوستییەکی گرنگی چێشتخانەیە، سوودی تەندرووستی زۆرە و دەتوانیت بە چەندین شێواز بەکاریبهێنیت.
=KTML_Bold=لەبەر ئەم هۆکارانە گرنگە گەڵای غار لەناو خواردنەکانتدا بەکاربهێنیت.=KTML_End=
1. شەکری خوێن دادەبەزێنێت، بەتایبەتی لەو کەسانەی کە تووشبوی نەخۆشی شەکرەن.
2. چەندین ڤیتامین و ماددەی کانزایی گرنگی تێدایە، وەکوو ڤیتامین A ، C ، B6، ئاسن، مەگنسیۆم و کالسیۆم.
3. گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان خاودەکاتەوە، بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمک و قۆلۆن.
4. یارمەتیی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە دەدات.
5. بەسوودە بۆ گەدە و یارمەتیی کرداری هەرس دەدات. [1]