دەوار گازر ناکرێ.
دەوار: ماڵی هاوینەی کۆچەرانی کوردە، لە مووی بزن درووستدەکرێت و ڕەنگی ڕەشە، لە کوردەواردا پێشی دەوترێت: تاوڵ یان ڕەشماڵ. گازر: جلشۆر (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە کردەوەیەکدا ڕووی مرۆڤێک کە ڕەش بوو، ئیتر بە هیچ سپی ناکرێتەوە. شێخ محەمەدی خاڵ لەم بارەیەوە دەڵێت: بە کەسێکی ڕەش ئەسمەر ئەوترێ کە چەندە بە لفکە خۆی بشوا، سپی نابێتەوە.[1]