دەوەرە، ئەم کەرە لەم قوڕە دەرکە.
کەر: ئاژەڵێکی چوارپێی باربەرە، کورد لە مێژوویەکی دێرینەوە ناسیویەتی و بۆ باربردن ڕایگرتووە، کەر قاچی باریکە و لە قوردا زوو دەچەقێت، پەندەکە بە کەسێکی هەرزەی کاڵفام ئەوترێ کە بە نەزانی خۆی، خۆی تووشی بەڵایەک بکات، بە جۆرێک تێبچەقێت نەزانێ چۆن لێی بێتەوەدەر.[1]