دەنگی هەیە و ڕەنگی نییە.
باسکردن لە پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان، لەناو کۆمەڵگەدا بەهایەکی گەوەرەی هەیە، زۆر کەس ئارەزوو دەکەن، قسەوباس لەسەر گەورەپیاوان بکەن و ڕەفتار و کردارەکانیان ئاشکرابکەن. پەندکە بە یەکێکی ناودار و بەدەسەڵات ئەوترێت کە دەنگوباسی هەبێت و خۆی دیارنەبێ.[1]