دەماودەم لە خزم بپرسە.
هەموو کەسێک لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا، بەپێی پێگە و تەمەن، بە ئاستی جیاواز پەیوەندی خزمایەتی هەیە، واتە: لە کوردەواردا کەس نییە کەسوکاری نەبێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە زۆر لە خزم نزیک مەبەرەوە، بەین بەین هەواڵیان بپرسە و سەردانیان بکە، چونکە پێویستی ژیان وا دەخوازێت. [1]