دەمی نایگاتێ، ئەڵێ: سوێرە.
لەگەڵ پێشکەوتنی دنیادا، پێداوستییەکانی مرۆڤ زیاد دەکات، مرۆڤ چەندە هەوڵبدات، دەستی بە کۆی پێداویستییەکان ڕاناگات، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە لە ژیانیدا دەستی نەگاتە شتێک کە زۆری پێویستە، کەچی وا نیشانبدات کە خۆی نایەوێت و خۆی دەرنەخات کە زۆر ئارەزووی دەکات. [1]