کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,825
وێنە
  123,947
پەرتووک PDF
  22,086
فایلی پەیوەندیدار
  125,725
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,734
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,572
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,724
عربي - Arabic 
43,902
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,624
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,528
Türkçe - Turkish 
3,822
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,111
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
971
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,634
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,956
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
765
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,052
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,152
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,375
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,407
PDF 
34,683
MP4 
3,833
IMG 
233,872
∑   تێکڕا 
273,795
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
باکووری نیشتمان و چەند هزرۆکەیەک
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
باکووری نیشتمان و چەند هزرۆکەیەک
باکووری نیشتمان و چەند هزرۆکەیەک
ناوەرۆک: کورتەباس
ناونیشان: $باکووری نیشتمان و چەند هزرۆکەیەک$
نووسین: #عەبدوڵڵا پەشێو#
مخابن، نەک هەر خان و سوڵتان و پاشای تورکان، بەڵکوو زۆربەی کەسانی ئاسایی و ڕەمەکیشیان ناتوانن کورد بە هاوسەنگ و هاوشانی خۆیان ببینن و زمانەکەی بە هاوتای زمانی خۆیان بزانن. ئەوان کوردی خانەخوێ وەک مرۆڤێکی شاخاویی ساویلکەی هۆزەکی دەبینن و پێیان وایە، خوا هەر بۆ ئەوە درووستی کردووە خزمەتکار و پەردەدار و نۆکەر و مەیتەری ئەوان بێ. ئازایەتی و مێرخاسییەکەشی هەر بۆ ئەوەیە، قەڵەمرەویی تورکان پانوپۆڕتر بکا، لە ئەرمەنستانەوە تا یەمەن، لە قەوقازیشەوە تا ڕووسیا و بولگارستان و ئەوڵاتریش بۆیان بچێتە غەزا و گاورکوشتن! ئەم وێنەیەی کورد لە ماوەی نزیکەی هەزار ساڵی داگیرکاری و فەرهوود و خوێنڕێژیدا لای زۆربەی دراوسێیانی تورک بووەتە فەرهەنگ.
شەڕی دەوڵەتی تورک لەگەڵ ئەم حیزب و ئەو حیزب نییە، شەڕێک نییە لەگەڵ ئیدیۆلۆژیایەکی ناکۆک، بەڵکوو شەڕێکی دەستەویەخەیە لەگەڵ خاک و گەل و سرووشت و ژینگە، لەگەڵ شوێنەواری حەسەنکێڤ و زەیتوونی عەفرین و ڕەز و باخەکانی بادینان.
کوردەفۆبیا ئیدیۆلۆژیای تا ئەمڕۆی دەوڵەتی تورکە.
زمانی کوردی، کە پەرجۆی کردگارە و گەنجینەیەکی کەموێنەی مرۆڤایەتییە، لە قوتابخانە و پەڕڵەمان و دامودەزگاکانی وڵاتی ئەردۆگان قەدەغەیە. ملیۆنان زارۆی کورد لە قوتابخاناندا ناوێرن بە زمانی زگماک دەم بکەنەوە.
زمانی کوردی ئازاد نییە تا ئەو ڕۆژەی لە دەستووردا دانی پێدا دەنرێ و بە فەرمی دەبێتە زمانی پەروەردە و فەرمانگە و تەکنەلۆژیا و زانست و بیرکردنەوە. زمانێک تەنیا لە ناندین و سەرشۆرک و پەناوپێچی چایخانان شەرمنۆکانە قسەی پێ بکرێ، ناتوانێ خۆی لەبەر تەوژمی گڵۆبالیزم و سیاسەتی تواندنەوە بگرێ. ئەگەر زمانی کوردی، بە زووترین کات، هەمان ستاتوسی زمانی تورکی وەرنەگرێ، ئەمڕۆ نا سبەی، دەتوێتەوە و ئاکامی لە زمانی قیبتییەکانی میسر و هیندییە سوورەکانی ئەمەریکا باشتر نابێ.
کورد، پێش هەر شتێک، بە زمان لە ناکورد جیا دەکرێتەوە، سنووری نیشتمانەکەشی هەر بە شەقڵی زمان دەستنیشان دەکرێ. بابەتی زمان و گرینگییەکەی هەر پەیوەست نییە بە داگیرکەرانەوە، بەڵکوو پەیوەستیشە بە کەسایەتیی خاوەن زمانەوە، بەو حیزبە کوردی و نیمچەکوردییانەشەوە کە حیسابی قونکەپیازێک بۆ زمان ناکەن، بەناوی کۆمەڵێک دۆگمەی نەزۆکەوە خۆیان لە بەکارهێنانی دەدزنەوە و لە سەری ڕشت نین.
دوای جەنگی کەنداو کورد ببووە سەرباسی میدیاکان، بە ژمارەیەکی گەورە دەهاتە پێش چاو، کەس نەیدەتوانی خۆی لێ نەبان بکا. تورکوت ئۆزاڵ یەکەم دەسەڵاتداری تورک بوو کە ژمارە گەورەکەی بینی. ئەردۆغانی دوای ئۆزاڵیش، کە میراتێکی دەوڵەمەندی حوکمڕانیی بۆ مابۆوە، لەوە زیرەکتر بوو ئەو هەرێمە فیدڕاڵە نەبینێ، کە بە پشتەوانیی ڕۆژاوا لەبن لووتی قیت ببۆوە.
دەبوایە هەر ئەوە بکا کە کردی: لە جێیەک بۆت شل کا و لە دوو جێیانیش لێت توند کا...
باوەڕ ناکەم، لەناو دۆست و دوژمندا، هیچ حوکمدارێک هێندەی ئەردۆگان کورد و ئەقڵییەتی خێڵەکیی کورد بناسێ. جا ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان نەرمیی نواندبێ ئەوا، جگە لە شەقی ڕۆژگار، بۆ لەخشتەبردنی بەرەبابە مێشکپووچەکان بووە، تا پەڕوباڵیان بکا، وەک تەیرێکی ماقوول نیشانی دنیایان بدا و بەشێنەیی، وەستایانە و شێلگیرانە ئابووریی باشووریان لەبن دەست دەربێنێ و ئەو دەرفەتە دەگمەنە لەبار ببا، کە وەدەست هاتبوو.
ئەردۆگان پشوودرێژانە سەرانی پارتخێڵەکانی لە فەرمانڕەوای دیفاکتۆی باشووری کوردستان و ئێراقی دوای 2003 وە کردە سواڵکەری بەر دەرگەی هەموان.
ڕاستە گۆڕانی هەندێک دەموچاو یەکسەر سیستەمی وەحشییانەی ( یەک خاک، یەک نەتەوە، یەک زمان، یەک ئاڵا) هەڵناتەکێنێ، بەڵام هەر کێ بێتە جێی ئەردۆگان ناتوانێ هێندەی ئەو ڕووقایم بێ: لەسەر کورسیی ناتۆ دانیشێ و لە هەمان کاتیشدا لەگەڵ پووتین و ئاخوندەکانی ئێران سێ قوونی ناو دەرپێیەک بێ. کەس وەک ئەردۆگان بۆی ناچێتە سەر نەوت و گاز بۆ ڕووسیا بفرۆشێ و دڕۆنی بەیرەقداریش پێشکەشی ئۆکرانیا بکا!
تورکیای ئەردۆگان دوو چەکی کارای لەبن دەستە: پانئیسلامیزم و پانتورکیزم. یەکەمیان، کە چەکی دینە، درۆزنانە و بە ناهەق، بەڵام لێزانانە، دژی کورد و نەیارانی خۆی بەکاری دێنی، دووەمیان، کە پانتورکیزمە، چەکی هاوبەشی هەموو فەرمانڕەوایانی تورکە، دارەڕای سیستەمی دەوڵەتە. ئەوەی دوو جۆر چەک بەکار دێنێ ترسناکترە لەوەی یەکێکیان...
لەم هەلومەرجەی باکووردا گرنگترین شت بۆ من ئەوەیە، حیزبە کوردی و نیمچەکوردییەکان، پێش هەر شتێک، پێ لەسەر ستاتوسی فەرمیی زمانی کوردی دابگرن و ڕێ لە سیاسەتی تواندنەوەی بگرن. لەناوبردنی زمانی کوردی، کە سەدەیەکە کاری لەسەر دەکرێ، یەکسانە بە سڕینەوەی کورد و باکووری نیشتمانمان.
$فەرهەنگۆک$
هۆزەکی: خێڵەکی، عەشیرەتی
پەردەدار: خزمەتکاری ماڵەگەوران، کە هەڵدانەوە و دادانەوەی پەردەی پێ سپێردراوە.
مەیتەر: خزمەتکاری وڵاخان
قووڵاژۆ: قووڵهاژۆ، بەقووڵی ڕۆچوو، شتێک بە کووری بە زەویدا چووبێتە خوار.
فۆبیا (گریکی) : ترس و گومان و دڵەڕاوکێی سەرانسەرگر لەکەسێک، دیاردەیەک، یان شتێک، وەک کوردەفۆبیا (ترس و گومان لە کورد) و ڕووسەفۆبیا (ترس و گومان لە ڕووس) و ئیسلامەفۆبیا (ترس و گومان لە ئیسلام و موسوڵمانان) . وشەی فۆبیا پتر وەک پاشگر بەکار دێ.
ناندین: ناندێن، متبەق، ئاشپەزخانە، شوێنی نان و خۆراک. لە زمانی کوردیدا زۆرجار نان بە مانای خۆراک بەکار دێ. جار هەیە خواردنێکی باشت خواردووە، کەچی دەڵێی نانم خواردووە.
سەرشۆرک: حەمام، دووش، جێی بچووکی خۆشوشتن. دەستشۆرک (شوێنی دەستشوشتن)، جلشۆرک (شوێنی جلشوشتن)، بەڵام ئەو کەسەی یان ئەو ئامێرەی جل دەشوا (جلشۆر، جلکشۆر)ە.
شەقڵ: شقڵ، نیشان، مۆرک (جاران خەرمان شەقڵ دەکرا تا خاوەن ئاگاداری هەر دزی و دەستکارییەک بێ.)
دۆگمە: وشکە باوەڕێکی جێگیر، کە بێ بەڵگە و بنچینە بێ و بچووکترین مشتومڕیش هەڵنەگرێ.
ستاتوس (لاتینی) : باری قانوونیی کەسێک یان شتێک.
عەبدوڵڵا پەشێو
#07-05-2023#
[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,018 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | پەیجی دکتۆر (عەبدوڵڵا پەشێو) لە فەیسبووک : 13-05-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-05-2023 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 23-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 23-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 23-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,018 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.359 چرکە!