ناو: ڕەسوڵ
نازناو: ڕەسوڵاغای
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1928
ساڵی کۆچی دوایی: 2000
$ژیاننامە$
حاجی ڕەسوڵاغای میرەبەگ ساڵی 1928 لە دایکبووە ساڵی 2000 کۆچی دوای کردووە،
لە تەمەنی شەش مانگان عەبدوڵڵاغای باوکی کە سەرۆکی هۆزی ئاکۆ بووە کۆچی دوای کردووە، لەسەر لەشکری شیخ مەحمود بووە.
چەندین خزم و دۆستی لەو شەڕانەدا لە دەست داوە لە شەڕی دژ بە ئینگلیزەکان لەوانە خدراغای ئامۆزای لە گەرمکەنداڵ ژیاوە خۆی و چواردە کوڕەکەی لە شەڕی دژ بە ئینگلیزەکان شەهید کراون.
حاجی ڕەسوڵاغای میرەبەگ کوڕی کا عەوڵاغای سەرۆکی هۆزی ئاکۆ شوێن پێی باوکی ون ناکات و لە تەمەنێکی لاودا چەکی شۆڕش دەکاتە شان و دەچێتە شاخ و درێژە بە خە بات دەدات، لەگەڵ مەلا مستەفای بارزانی و شۆڕش گێرانی ئەو سەردەم دواتر کە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دا دەمەزرێ ئەو کاتە پەیوەندی بە یەکێتی نیشتمانییەوە دەکات و #مام جەلال#یش بەدەم داواکەیەوە دەچێی و پەیوەندی دەکات بە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، حاجی ڕەسوڵاغای میرەبەگ لە دژی جاش و مستەشارەکان ئەجەنگێت وە زیاتر لە سێ جار تووشی بەتاڵانبردنی سەرەوەتەکەی و سووتاندنی سەروەت و سامانەکەی ئەبێ لەلایەن جاشە خۆفرۆشەکان و دوژمنانی کورد وە چەندین جار ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ ئەبێ لەگەڵ هەرچوار کوڕەکەی، ڕەسوڵاغای میرەبەگ هەرگیز ئامادە نەبووە ڕۆژێک خەڵکی هۆزەکەی بە عەرەب بفرۆشێت و هەرگیز ملی بۆ جاش و خۆفرۆشەکان دا نە نەواندوە ڕەسوڵاغای میرەبەگ لە ساڵی2000 دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت. [1]