لە کفری ئیبلیس مەشهورتره
ئەم ئیدیۆمە زادەی کولتووری ئیسلامییە، کورد وشەی کوفری عەرەبی بە کفر گۆ دەکات، لە چیڕۆکی ئافراندنی ئادەم لەلایەن خوداوە، ئیبلیس یەکێک لە فریشتەکان سەرپێچی فەرمانی خودا دەکات، ئەو سەرپێچییەش بە کوفر ئەژماردەکرێت بۆیە ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەشتێکی باو و زانراو و گشتی و بێ پەنهان و ئاشکرا و بەناوبانگ دەوترێت: لە کفری ئیبلیس مەشهورترە.[1]