بووە بە بەردی بن گۆم،
گۆمی ئاو لە ڕووبار و ڕووبارۆچکەکان قوڵ و بێ بنە واتە: پای نییە هەر شتێک بکەوێتە ناوییەوە زوو نقوم دەبێت و دیار نامێنێت، بەتایبەتی (بەرد) چونکە قوورسە زوو دەکەوێتە ژێرەوە و ئەگەر هەوڵی دۆزینەوەشی بدەیت لەبەر گەورەیی و بێ بنی گۆمەکە ناتوانرێت بدۆزرێتەوە، ئەوە بووە ئیدیۆم بە کەسێک یان شتێک کە ماوەیەک دیار نەمێنێت و سۆراخی نەبێت دەوترێت فڵانە کەس بووە بەردی بن گۆم.[1]