پێی له قەراغی قەبرە
قەبر: گڵکۆ و گۆڕی مرۆڤە، قەراغ، لێواریشی پێ دەوترێت، مرۆڤێکی به ساڵاچوو کە تەمەنی هەڵکشاوە و زۆر پیر بووە و بووە بەمشتێ چڵ و چێو و خەریکە دەمرێت وەکوو #حاجی قادری کۆیی# گەورە شاعیر فەرموویەتی: عومر گومبەتی لەزەتی داتەپی، تەکەڵتوی شکا ئەسپی زینی حەیات، وەکوو گوزارشت لە تەمەنی پیر و بەساڵاچوون دەوترێت فڵانە کەس لە ڕۆخی قەبرێیە یان پێی لە قەراغی گۆڕە-قەبرە.[1]