تڕی کەنداڵی
کەنداڵ، کەندەڵان لاپالێکە ئاو دایدڕیووە و بۆشی کردووە، هەندێجار بە گێژەلوولکە و باوبۆرانیش دەوترێت: کەنداڵ، هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە لە کوردەواری هەیە وەکوو(بووە تڕی ناو ڕانکی و تڕی بن گۆمێ) لێرەش تڕێک لەناو گێژلووکە و باوبۆرانێکی بەهێز بکرێت و بکەنرێت هیچ ئەرزش و بایەخێکی نابێت بۆیە ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە قسەیەک هیچ مانای نەبێت و لەبەر بێ بایەخی جێگەی خۆی نەگرێت دەوترێت ئەوه چییە؟ تڕی کەنداڵییە یان بووە تڕی کەنداڵی.[1]