چیای سەفینی گرتییه
هاوشێوەی ئەم ئیدیۆمە وتراوە #قەڵای مەریوانی گرتییە#، سەفین چیایەکی ڕک و عاسێ و بەزنار و هەرد و کێوانه، ئەگەر ئەو شاخە بگریت ئەوا زۆر ماندوو دەبیت و جێگەی خۆیەتی وەکوو ئازایەتی باسی بکەیت، بەڵام هەندێک جار مرۆڤ کارێکی بچووک و کەم دەکات و خۆهەڵکێشانێکی زۆری خۆی پێ دەکات بەتەوسەوە لە چەنەی دەدرێتەوە و بۆ کەمکردنەوەی خۆهەڵکێشانەکەی دەوترێت: چیای سەفینی گرتییه.[1]