=KTML_Bold=بافڵ تاڵەبانی: نابێ پێکهاتەکان لە ململانێ سیاسی و حزبییەکاندا بەکاربهێنرێن=KTML_End=
- ستایشی ڕۆڵی مێژوویی و ئازایانەی فراکسیۆنی یەکێتی دەکەم و پشتیووانی تەواوی یەکێتی بۆ سەرۆکی پەڕڵەمانم کە لە دوایین کۆبوونەوەی پەڕڵەمانی کوردستان پاڵپشت بە پەیڕەوی ناوخۆی پەڕڵەمان، ڕێگریان لە کارێکی یاساشکێنی کرد و ئیرادەی خەڵکیان سەرخست و ڕێگرییان لە شکاندنی شکۆی پەڕڵەمان گرت.
- هەڵوێستی دوێنێتان بۆ سەرخستنی ئەزموونی دیموکراسیی هەرێم مایەی شانازیی یەکێتی.
- دڵسۆزانی گەل و دۆستانی دیموکراسی بوو کە دەیانەوێت هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت و یاری بە چارەنووس و دەنگی خەڵکەوە نەکرێت.
- یەکێتی بە ئەوپەڕی بەرپرسیارییەتییەوە کاری بۆ سازان و ڕێککەوتنی نیشتمانی کردووە و ھەنگاوی پێویست نراوە لەنێوان هەموو لایەنە سیاسییەکاندا کە یاسای هەڵبژاردن هەمووار بکرێتەوە و ھاوتەریب کۆمیسیۆنیش کارابکرێتەوە.
- دوور لە خۆسەپێنی خواستی کۆمەڵانی خەڵک جێبەجێ بکرێت و کورسی کۆتاکان بۆ یەکلاکردنەوەی پرسە چارەنووسسازەکان بەکارنەهێرێت وەک ئەوەی دوێنێ بینیمان و بەداخەوە ئەوەی نەدەبوو ڕووبدات، ڕوویدا.
- داوامانکردووە پێکهاتەکان نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خۆیان بکەن و لە ململانێ سیاسی و حزبییەکاندا بەکارنەهێنرێن. [1]