=KTML_Bold=پارتی حیزبی بەسەر چاوە=KTML_End=
لە 100٪ داواکانی یەکێتی +3 حیزبی دیکە (کۆمەڵ، یەکگرتوو، گۆڕان)
پارتی 80٪ داواکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕازی بووە.
=KTML_Bold=داواکانی یەکێتی +3: =KTML_End=
1- هەڵبژاردن یەک بازنە نەبیت بکرێتە چوار بازنە، پارتی بەسەر چاو.
2- هەڵبژاردن بە بایۆمەتری #بەغدا# بکرێت، پارتی بەسەر چاو.
3- ئاماری وەزارەتی پلاندانانی بەغدا بکرێتە بنەما بۆ دەنگدەران، پارتی بەسەر چاو.
4- کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بەهەمان هێزی یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو کارابکرێتەوە و، لەسەرجەمی 9 ئەندامی کۆمسیاران دەبێ پارتی تەنیا 2 ئەندامی هەبێت، پارتی بەسەر چاو.
5- دەبێ 4 کورسی پێکهاتەکان بدرێنە #سلێمانی#.
پارتی دەڵێت نە یەکێتی و نە پارتی و نە هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە بەناوی پێکهاتەکان قسەبکات و بڕیار بدات، تەنیا پێکهاتەکان، مافییان هەیە و هەرچی بڕیارێک بدەن دەبێت ڕێزی لێ بگیرێت.
تەنانەت پارتی داوای لە یەکێتی کردووە، فەرموون یەکێتی و یۆنامی و پێکهاتەکان بەبێ پارتی کۆببنەوە و هەرچی بڕیارێکتان دا ئێمە پێوە پابەند دەبین. یەکێتی هەر ڕازی نەبووە!
ئەوەی مافی پارتی بووە بۆ یەکێتی+ 3 گوتوویەتی بەسەر چاو.
دەبێ ئەو حیزبانە ڕێز لە گەورەیی پارتی بگرن کە هەموو داواکارییەکانی ئەوانی جێبەجێ کردووە و لە هەموو مافی خۆی خۆش بووە، هەم بۆ ڕازیکردنی حیزبەکانی دیکە و هەمیش بۆ نەهێشتنی هیچ بیانوویەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان.
ئیدی دەبێ هەموو لایەک شاهێدی هاتنە پێشی پارتی بدات کە ڕێگر نەبووە و نییە. [1]