هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا سکچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد دەکات لەناو منداڵاندا ئەویش بەهۆی کاریگەریی بەرزی پلەی گەرمایە کە لەوانەیە بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاو و خراپ هەڵگرتنی خۆراک لەناو پلەی گەرمی بەرزدا و گەشەکردنی هەندێک بەکتریا لەو پلە گەرمیەدا لەگەڵ وشک بوونەوەی منداڵ لە پلەی گەرمی بەرزداو کەمتر بەرگەگرتنی سکچون و ڕشانەوە، دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان چەند هەنگاوێکی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی منداڵەکەت بپارێزیت.
هۆکارەکانی سکچوون و ڕشانەوە زۆرن کەواتە لەخۆتەوە چارەسەر بەکارمەهێنە، چونکە چارەسەرەکانیشیان جیاوازن، لەوانەیە هۆکارەکە ڤایرۆس یان بەکتریا یان پاڕاسایت یان خواردنی شیرینی یان هەستیاری بە پڕۆتین، یان نەخۆشی گەنم و جۆ یان ژەهراوی بوون یان هەستیاری بەجۆرە خواردنێک یان کۆڕۆنا یان چەندین هۆکاری تر بێت.
=KTML_Bold=بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچون و ڕشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بنێیت:=KTML_End=
1. هەموو ئاوێک بکوڵێنە ئینجا ساردی بکەرەو بۆ خواردنەوە بەکاریبهێنە.
2. خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.
3. سەوزە میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە.
4. زووزوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت کردن.
5. پاکوخاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.
6. بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.
7. دوورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.
8. باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.
تکایە لەخۆتەوە دەرمان بەکارمەهێنە چونکە هۆکارەکان جیاوازن و چارەسەرەکانیشیان جیاوازن. [1]