ئەمڕۆ چوارشەممە #24-05-2023#، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتیی #مەسرور بارزانی# و #قوباد تاڵەبانی# کۆدەبێتەوە و لەکۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک تاووتوێدەکرێن.
=KTML_Bold=فەرمانگەى میدیاو زانیاریى ئەنجوومەنى وەزیران بڵاویکردۆتەوە ئەمڕۆ 24-05-2023 ئەنجوومەنى وەزیران لەسەر ئەم پرسانە کۆدەبێتەوە:=KTML_End=
- تەوەری یەکەم تایبەت دەبێت بەخستەڕوی دواپێشهاتەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی ئێراق بۆ ساڵانی 2023 - 2025.
- لەتەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی بەرەئەنجامی کۆبوونەوەی ڕۆژی 22ی ئایاری 2023ی تایبەت بەدانانی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشوی ئەنجوومەنی وەزیرانی تایبەت بەڕێکخستنەوەی داراییی گشتی دەکرێت.
- خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای وەزارەتی تەندرووستی لە هەرێمی کوردستان، تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکە دەبێت.
دووەم کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانە کە دواى شەش مانگ دابڕان تیمى یەکێتى تێیدا بەشداردەبن، بڕگەى دووەمى کۆبوونەوەکەش تایبەتە بە داواکارى یەکێتى بۆ بەناوەندیکردنى بوارى خەرجى و داهات لە هەرێمى کوردستان. [1]