دەوەن ئاخری دەبێتە دار.
دەوەنیش دەبێ بە دار.
دەوەنیش دەبێتە داری گەورە.
دەوەن: بە بڕە مازوویەک یان بەڕوویەک دەوترێت کە بڕڕابێت و هەڵیدابێتەوە (فەرهەنگی خاڵ) پەندەکە مەبەست لەوەیە کە منداڵی ئەمڕۆ پیاوی دواڕۆژی نەتەوەن، وایە ئەمڕۆ بچووکن بەڵام بەیانی گەورە دەبن، لە بارەی ئەم پەندەوە لە بەشە شێوەزاری سلێمانیدا دەوترێت: هەر دەوەنە، دەبێت بە دار.[1]