دەوڵەت سەر دەوڵەت ئەچێ.
دەوڵەت: مەبەست لەو بڕە سامانەیە کە مرۆڤە هەیەتی، لە گوندەکانی ناوچەی موکریان، شوانێک کە خاوەنی ڕانەمەڕێک یان بزنەگەلێک بێت، یەکێک بیگاتێ و سڵاوی لێبکات، دەڵێت: بە دەوڵەت بیت. واتە بەردەوام ساماندار بیت. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە پارە پارە ڕائەکێشێ، گەر کەسێ ئیشکەربێت بە بڕێکی کەم پارە لە کاتێکی دیاریکراودا داهاتێکی زۆری دەستدەکەوێ.[1]