دەوڵەمەندیی بە دڵە، بە ماڵ نییە، گەورەیی بە عەقڵە، بە ساڵ نییە.
عەقڵ: بیروهۆش. دەوڵەمەند کەسێکە کە دڵی فراوان بێ، با ساماندار و پارەداریش نەبێ، گرنگ ئەوەی بەپێی توانا دەبەخشێت، هەژار کەسێکە کە ڕووناکی لە دڵیا نەبێ، با سامانیشی نەبێت، گەورە ئەوەیە کە ژیر بێ، با بەتەمەن منداڵیش بێ، بچووک ئەوەیە کە ژیر نەبێ، با تەمەنی زۆریش بێ. [1]