دەوڵەمەندیی هەموو عەیبێ دائەپۆشێ.
کەسە ساماندارەکان لە کۆمەڵگەدا بەهۆی زۆری سامانەکەیانەوە، پێگەیەکی بەرزی ئابووری و کۆمەڵایەتیان هەیە، دەیان کەسیان لەدەورە هەیە کە بەردەستیان پێدەکەن، هەر ئیش و کارێک یان لەکە و پەڵەیەک بکەوێتە سەر ناوچەوانیان، بەهۆی سامانەکەیانەوە کاڵی دەکەنەوە و دەیشارنەوە. پەندەکە واتە: مەبەست لەوەیە کە زۆر عەیبوعار و لەکە بە پارە ون دەکرێ.[1]