ددان لە سنگی هاتییە.
پەروەردەی خێزان وەک بچووکترین یەکەی دەسەڵات کاریگەریی گەورە لەسەر پێکهاتەی مێشکی تاک دادەنێت، واتە: لەناو خێزاندا مرۆڤ چۆن پەروەدە بکرێت، بەو شێوەیە پێشکەشی کۆمەڵگە دەکرێت، هەندێک لە خێزانەکان مرۆڤەکان بەشێوەیەکی ناتەندرووست پەروەردەدەکەن، کەسی زۆر فێڵاویی و تەڵەکەباز دەردەچن، پەندەکە بە کەسی زۆرزان و فێڵباز ئەوترێ کورد وتەنی: ئاو لێڵناکات. [1]