درەوی لێژ، گۆشتی گێژ، ژنی درێژ، پەسەندە.
درەو: دوورینەوەی دانەوێڵە بە داس، گەر دەغڵێک لێژبێت، جووتیار بەرەو سەرەوە درەوبکات، پشتی زۆر ناچەمێتەوە، کەمتر ماندوو دەبێت، گۆشتی گێژ: مەبەست لە گۆشتی مەڕی گێژە، بۆ خواردن زۆر بەتامە، ژنی درێژ: مەبەست لە ئافرەتی باڵابەرزە، لەکاتی جووتبوونی پیاو لەگەڵ ئافرەتی باڵابەرزا، زۆر ماندوونابێت. بۆیە بە سێ شتی پەسەند تەماشاکراوە.[1]