درۆ بێدەسەڵاتە، هەموو کەس پێی دەوێرێ.
درۆ: کردە و ڕەفتارێکە، کەسێک بۆ بەرژەوەندی تایبەتیی خۆی بەرانبەرەکەی فریودەدات. درۆ بێدەسەڵاتە: واتە هەموو کەسێک بۆ بەرژەوەندی خۆی توانای درۆکردنی هەیە بەڵام کەسە بە فەرهەنگ و مەردەکان نایکەن، چونکە کورد دەڵێت: پەتی درۆ کوورترە، کاتێک ئاشکرا دەبێت خاوەنەکەی ڕووزەرد دەبێت.[1]