درۆ بە دڵا ناچێ.
درۆ ناچێتە دڵەوە.
درۆ: کردە و ڕەفتارێکە، کەسێک بۆ بەرژەوەندی تایبەتیی خۆی بەرانبەرەکەی فریودەدات، دڵی مرۆڤ سرووشتێکی پاک و بێگەردی هەیە، ناڕاستی و فرتوفێڵ ڕەتدەکاتەوە، پەندەکە مەبەست لەو کەسانەیە کە لەگەڵ درۆیان بیست، واتە: لە دەم داکەوت، ڕاستییەکەی ئاشکرادەکەن. [1]