درۆ گوێرەکە نییە، بەدوای ئادمیدا بقوڕێنێ.
گوێرەکە: بێچووی مانگا. ئادەمی: مرۆڤ. قۆڕاندن: ئەو دەنگە تایبەتەیە کە لە دەمی گوێرەکەوە دەردەچێت، سرووشتی زۆرێک لە بێچووی ئاژەڵان وایە کە ئارەزوو دەکەن بەپێ دوای مرۆڤ بکەون، پەندەکە مەبەستی لەوەیە ئەو کەسەی درۆ دەکات، دەڕوات و خۆی ناکات بەخاوەنی، واتە: درۆ گوێرەکە نییە، دواتکەوێت.[1]