درۆزن کەم هۆشە.
درۆزن: بەو کەسە دەوترێت کە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی، یان بۆ خۆهەڵنان، بەرانبەرەکەی هەڵدەخەڵەتێنێت، کەسە درۆزنەکان هەمیشە لەناو دنیای خەیاڵاتی درۆدا دەژین، بەڕاستی دەستیان ناگاتە شتە بەهادارەکان، بۆیە بە خەیاڵ و بەدرۆ دەیانەوێت پێی بگەن، واتە: کەسەکە ئەوەندە درۆ ئەکا، ئاگای لە درۆکانی خۆی نامێنێ کە چی دەڵێت. [1]