درۆزن گەر قسەکانی لەبیربچێ، زوو درۆی ئاشکرا ئەبێ.
کەسێک وتنەکانی بخاتە بەرژەوەندی خۆیەوە، بە مەرجێک ببێتە مایەی زیان بۆ کەسی بەرانبەر، واتە: بۆ بەرژەوەندی خۆی درۆ بکات و بەهۆیەوە تەفرەی بەرانبەر بدات و تووشی زیانی بکات، بۆیە لە چرکەساتی ئاشکرابوونیدا ڕووزەری تووش دەبێت، کورد دەڵێت: داوی درۆ زوو ئەپسێت، واتە: درۆ زوو ئاشکرا دەبێت.[1]