درۆزن ڕاستیش بڵێ باوەڕی پێناکرێ.
ڕاستی وتن لە ژیاندا و لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، مرۆڤ هەژار بێت یان دەوڵەمەند لە هەر پێگەیەکی کۆمەڵیەتیدا بێت، دەبێتە کەسێکی خۆشەویست و باوەڕپێکراو، بۆیە لە هەر دۆخێکی کۆمەڵایەتیدا ڕاستی وتن، لە زاری کەسی درۆزنەوە داکەوێت، کەس باوەڕی پێناکات. پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێ کە درۆبکات.[1]