دراوسێ لە دراوسێ، ئەگرێ سەراسێ.
سەراسێ: خوو. هەموو کۆمەڵگەیەک بەردێژایی مێژووی درووستبوونی، بەپێی ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی، بۆ ڕێکخستنی جۆری پەیوەندییەکانیان کۆمەڵێ نەریت و خوویان بنیاتناوە کە هەموویان ڕەزامەندن لەسەری و جێبەجێی دەکەن، بۆیە هەر مرۆڤێک تازە لەدایکبێت یان کەسێک تازە تێکەڵاویان ببێت، فێری ئەو خوو نەریتانە دەکەی، پەندەکە واتە: کەس لە کەسەوە فێری خوو ئەبێ. [1]