دەست باری لەگەڵ دەکات.
دوو کەس دەست بگرن پێکەوە بۆ هەڵگرتنی بارێک دەوترێت دەستباری یەکتریان گرتووە، لە کۆندا دانەوێڵە دەخرایە جواڵ-جوار و خرار و گونییەوە، دوو کەس گونییە و خرارەکەیان لار دەکردەوە و لەژێرەوە دەستی یەکتریان دەگرت و بەیەکەیەوە هەڵیان دەگرت و دەیانخستە سەر پشتی وڵاغەوە بەوە دەگوترا: دەستبار، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر دوو کەس یارمەتی یەکتر بدەن بۆ ئەنجامدانی کارێک دەوترێت ئەوانە دەستباری لەگەڵ یەک دەکەن.[1]