داری مەزن، نابێتە گۆپاڵ.
گۆپاڵ: داردەستی سەرچەماوە یان گۆچان (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە کوردەواردا کەسانی بەتەمەن بۆ ڕێ ڕۆشتن بەکاری دێنن، ئەو دارەی دەکرێت بە گۆچان، بە تەڕی و بەگەنجی دەچەمێنرێتەوە، پەندەکە واتە: داری گەورە ناچەمێتەوە. کەسێک لە منداڵییەوە باش پەروەردە نەکرێ کە گەورە بوو، پەروەردە وەرناگرێ. [1]