دڕک بە و بچۆ بە چاوی دوژمنا.
دڕک: یان چقڵ شتێکی تیژە وەک دەرزی، لە هەندێک درەخت و سەوزاییدا پەیدادەبێت (فەرهەنگی خاڵ) هیچ مرۆڤێک لە ژیاندا بێکەمووکوڕی نییە، بەڵام گرنگە دەرفەت بە دوژمن نەدرێت هەل بقۆزەتەوە، بۆیە بەرانبەر بە دووژنەکان دەبێت تووندبین، پەندەکە واتە: لەهیچ گۆشەیەکەوە کەمووکوورتییەکانت پیشابی دوژمن مەدە، وەک دڕک تیژبە بەرانبەریان. [1]