دڕک بچێنی، دڕک دێتەڕێت.
دڕک: یان چقڵ شتێکی تیژە وەک دەرزی، لە هەندەک درەخت و سەوزاییدا پەیدادەبێت (فەرهەنگی خاڵ) لە کۆمەڵگەدا هەر کەسێک کاری خراپە لەگەڵ خەڵکدا بکات، بەهۆیەوە بەرانبەرەکانی تووشی زیان بکات، بێگومان خراپەی لەگەڵ دەکەنەوە، واتە: ڕەفتار و کردارت چۆن بێت، ئەوەی دێتەوە ڕێگە.[1]