دڕک بە چاوەڕێیی نابێتە گڵ.
دڕک: یان چقڵ شتێکی تیژە وەک دەرزی، لە هەندەک درەخت و سەوزاییدا پەیدادەبێت (فەرهەنگی خاڵ) هەموو بەشێکی دار گەڵا یان دڕکەکەی کە دەوەرێت، پاش کاتێکی دیاریکراو لە زەویدا شیدەبێتەوە و تێکەڵاوی خۆڵ دەبێت، بەڵام پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە گۆڕانکاری لە کۆمەڵگەدا بە چاوەڕێکردن نابێت بەڵکوو بە هەوڵ و تێکۆشان دێتەبەرهەم.[1]