دڕک ترێ ناگرێ.
دڕک: یان چقڵ شتێکی تیژە وەک دەرزی، لە هەندەک درەخت و سەوزاییدا پەیدادەبێت (فەرهەنگی خاڵ) هەر شتێک پێکهاتەکەی چی بێت، هەر ئەوەی لێبەرهەم دێت، واتە: مرۆڤ دنیابینی چۆن بێت، بەو شێوەیە بیردەکاتەوە، تێڕوانینی بۆ دنیا بەو جۆرە دەبێت، پەندەکە واتە: چاوەڕوانی شتی باش، لە کەسی خراپ مەکە. [1]