کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان ڕایگەیاند، وەک یەکێتی ئامانجمانە خەڵک لەکاتی خۆیدا بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و کاری جدیشمان بۆ ئەو مەبەستە کردووە
ئەو پەڕڵەمانتارەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا، هیچ کۆبوونەیەک نەکراوە تاهیچ پرسێک تێپەڕێت بۆیە کۆمیسیۆن کارانەکراوەتەوە و پارتی ویستی کودەتای سپی بکات بەسەر پەڕڵەماندا، بەڵام هیچ کات ڕێگە نادەین کەس خۆی بە حاکمی موتڵەق بزانێت.
گەزنەیی وتیشی ئەم دۆخە لە ئەستۆی پارتی و فراکسیۆنەکەیدایە لە پەڕڵەمانی کوردستان، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.
تایبەت بە پرسی پێکهاتەکان ئەو پەڕڵەمانتارەی یەکێتی جەختی لەوە کردەوە ئێمە باوەڕمان بەوە هەیە کە پێکهاتەکان ڕاسپاردەی جەنابی مام جەلال بووە، دەمانەوێت پێکهاتەکان خاوەنی ئیرادەی خۆیان بن و نەکەونە ژێر کاریگەریی هیچ لایەنێکی ترەوە.
کاروان گەزنەیی ، ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان، باسی لەوەشکرد و وتی: خەڵک دەیەوێت لە پەڕڵەمان شەڕی خزمەتگوزاری و مووچەی بۆ بکەین، نەک بێین شەڕی ئیرادەی هێزی تر بکەین [1]