حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە هاوکاریى ڕێکخراوى یونیسێف، دەستپێشخەریى پۆندى هەرەوەزی بۆ پشتیوانیکردنى ماددی و تەکنیکی لە درووستکردنى پۆندی گلدانەوەى ئاو لە گوندەکانی کوردستان ڕادەگەیەنێت.
ئەم دەستپێشخەرییە، کێشەى کەم ئاوى و کاریگەرییەکانى وشکەساڵى کەم دەکاتەوە و دەبێتە سەرمایەیەکى نیشتیمانی بۆ گەشەپێدانى کەرتەکانى کشتوکاڵ و گەشتیارى.
ئەو پۆندانە لەسەر ڕێڕەوە ئاوییەکانى باراناو دروست دەکرێن بە مەبەستی نەهێشتنی زیان و مەترسییەکانی لافاو، هەروەها بوونی سەرچاوەیەکى گرنگی ئاو بۆ کەرتەکانى کشتوکاڵ، گەشتیاری و ئاودێرى.
ئەو پۆندە هەرەوەزییانە لەسەر بنەمای ڕێنماییی پۆندەکان (ساڵی 2022) بە هاوبەشی لەنێوان حکومەت، گوندنشین و جووتیاران دروست دەکرێن، بە مەرجێک کە سوودی گشتی لەبەرچاو بگیرێت.
هەرێمی کوردستان، بەهۆی گۆڕانی ئاووهەواوە ڕووبەڕووی گرفت دەبێتەوە، وەکوو دووبارەبوونەوەی وشکەساڵی، کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و لێدانی زۆری بیرە قووڵەکان؛ بە گوێرەی ڕووپێوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەکانی ئاو (نزیکەی 800 گوند مەترسیی وشکبوونی سەرچاوەى ئاو و چۆڵبوونیان لەسەرە).
ئەم پرۆژەیە، سنوورێک بۆ هەڵگۆزینی ئاوی ژێرزەوی دادەنێت و گلدانەوەى باراناو زیاتر دەکات، دەبێتە هۆکارێکیش بۆ مانەوەی گوندنشینان و چۆڵنەبوونى گوندەکان.
=KTML_Bold=کابینەی نۆیەم، بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئاوی هەرێمی کوردستان، ئەم کارانەی کردووە:=KTML_End=
⁃ ڕەزامەندیی لەسەر دروستکردنی 41 پۆند داوە.
⁃ نۆ پۆندی بەشێوەی (ppp) دروست کردووە.
⁃ تێچووی دروستکردنی پۆندی لە 1.6 ملیار دینارەوە بۆ 0.8 ملیار دینار کەم کردووەتەوە.
⁃ هەنگاوی بۆ ئەوە ناوە گوندەکان پێکەوە سەرچاوەی ئاوییان هەبێت.
⁃ ئاوی ژێرزەوی بووژاندووەتەوە، ئەویش بە دروستکردنی پۆند، گەڕاندنەوەی ئاوی سەرزەوی بۆ ژێرزەوی و قەدەغەکردنی لێدانی بیری نایاسایی. [1]