دز بە ڕێیەکدا ئەڕوا، خاوەنماڵ بە هەزار ڕێدا.
نابەرانبەریی لە دنیای چینایەتیدا وایکردووە کە بەشێکی کۆمەڵگە خاوەنی هەموو پێداویستییەکانی ژیان بن و بەشی زۆری کۆمەڵگەش بێبەشبن لە هەموو شتێک، بۆیە هەندێک لە مرۆڤەکان بۆ پەیداکردنی پێداویستییەکانیان پەنا بۆ دزینی کەلوپەلی بەنرخی ساماندارەکان دەدەن، پەندەکە واتە: ماڵدزراو نازانێ سۆراغی ماڵەکەی لەکوێ بکات، هەوڵ لە هەموو لایەکەوە ئەدا. [1]