دز بدوێنە، هەر باسی پەیژەت بۆ ئەکا.
پەیژە: پلەپلەیە و لە کوردەواردا لە دار درووستدەکرێت، بۆ سەرکەوتن بەسەر شتێکدا بەکاردێت. هەندێک لەو دزانەی دەچنە سەرماڵان بۆ سەرکەوتن پەیژە بەکاردێنن، بۆیە لە دنیابینیی ئەو کەسانەدا پەیژە بەهایەکی گرنگی هەیە، لەکاتی قسەوباسەکانیاندا باسی لێوەدەکەن. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کەسی دز، بەردەوام لە خەیاڵی ئامادەکردنی کەلوپەلی دزیدایە.[1]