دز دز ئەناسێ.
هەموو کاروپیشەیەک کە ئەنجامدەدرێت، مرۆڤەکان هاوپیشەکانی خۆیانی تیادەناسنەوە، واتە: هاوپیشەکان لەناو پڕۆسەی سەودا و مامەڵەدا، دەبنە دۆست و ئاشنای یەکتر، هەندێکجار پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێزی لەسەر بنیاددەنێن، پەندەکە بە دوو کەس ئەوترێ کە شارەزای یەکتر بن، لە کاری خراپەدا.[1]