دزی خۆماڵی، دەرگای بەتاڵی.
ماڵخۆ: خاوەنماڵ. دەرگای بەتاڵ: مەبەست لەوەیە کە دەرگایەک لەسەرپشت و کراوەبێت، واتە: لەناو بنەماڵەدا گەر کەسەک دز بێت و دزی لە خودی بنەماڵەکەی خۆی بکات و کاڵا بەهادارەکان بدزێت، کەس پێنازانێت، پەندەکە مەبەستی لە دزی ناوماڵە هەمیشە دەرگای بۆ لەسەرپشتە. [1]