دزی لە کۆزی خۆدایە.
کۆز: جێ مۆڵی ئاژەڵی وردە کە بە تەیمان تەنرابێ (فەرهەنگی خاڵ) بەو حوشە بچووکە دەوترێت کە شوانکارەکان بۆ کاریلە و بەرخۆلەی مەڕوماڵات درووستی دەکەن، بۆ ئەوەی جیایکەنەوە لە گەورەکان و بن پێ نەکەون. بە یەکێک ئەوترێ کە دزی لە ماڵی خۆیدا بکا.[1]